٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٣
عێراقچی : بەئیمزاکرانی پەیمانی دەسدرێژی نەکردن ، بوار بۆ متمانەچێکردن لەناوچەدا خۆش دەبێ

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ئیمزاکرانی پەیمانی دەسدرێژی نەکردن، ڕێگا خۆش دەبێ بۆ متمانە چێکردن لەناوچەدا.

(ABNA24.com) جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ئیمزاکرانی پەیمانی دەسدرێژی نەکردن، ڕێگا خۆش دەبێ بۆ متمانە چێکردن لەناوچەدا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەید عەبباس عێراقچی جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەردا وتی: بەهێنانەدی میکانیزمگەلێکی وەک پێکهێنانی کۆڕبەندی دیالۆگ و وتووێژی ناوچەیی لەکەنداوی فارس و ئیمزاکرانی پەیمانی نەبوونی دەسدرێژکاریی ، ڕێگاکانی متمانەچێکردن و هاریکاریی سازندە لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا هەموار دەبێ.

عێراقچی هەروەها بەئاماژە بە سیاسەتی گوشاری لەڕادەبەدەر و شەڕی ئابوریی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: سەقام وئاسایشی تۆکمەو تەواو کاتێک لەناوچەدا دێتەدی کە ئاسایشی نیشتمانی وبەرژەوەندییە ئابوریەکانی گشت وڵاتان دابین بکرێ.

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم دەوری خۆی گێڕاوە لە چەسپاندنی ئاسایش لەناوچەدا بەڵام ئەمریکاو رژیمی زایۆنی و ئەو وڵاتانەی هاوکاری ئەوان دەکەن، دەبێ بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی کێشەو ئاڵۆزی نانەوەکانیان قەبووڵ بکەن.

عێراقچی جارێکی دیکە هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ ئەمریکای بەڕەت کراوە زانی و وتی: وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچە، ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لەو چاوپێکەوتنەدا شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی وێڕای پێشوازیی لە ڕاوێژکاری و دیداری بەرپرسانی دوو وڵات، نیگەرانی دەربڕی لە بارودۆخی دژواری بەدیهاتوو لەناوچەو خوازیاری بەردەوامیی ڕاوێژکردن و وتووێژی نێوان دوو وڵات بوو.




/129